- Target:
- ئازادی ڕاده‌ربڕین
- Region:
- Netherlands
خه‌لكى شار و شارۆچكه‌كانى كفرى و چه‌مچه‌ماڵ و شۆرِش و ده‌ربه‌ندیخان و زه‌رِایه‌ن و كه‌لار و سلیَمانى و قه‌ڵادزآ وشویَنه‌كانى تر‌ى كوردستان ئه‌م رِۆژانه خۆپیشاندانیان كردوه و دیَنه سه‌رشه‌قام تاكو نارِه‌زایه‌تى ده‌ربرِن به‌رامبه‌ر وه‌زعى ناله‌بارى كاره‌با و سوته‌مه‌نى.ئیَستا خه‌ڵك ته‌حه‌مولى زیاترى ئه‌م وه‌زعه ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش ساڵیَكه له وه‌عد و به‌ڵینه‌كانیان هیچى نه‌بردۆته سه‌ر و گه‌نده‌ڵى رِیَگه‌ى له دابینكردنى ئه‌م پیویستیه سه‌رتاییانه‌ى خه‌ڵك گرتوه.
خه‌ڵك رِیَگایه‌كى تر‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له خۆپیشاندان وفشارهیَنان وه‌ك مافیَكى سه‌ره‌تایى خۆى بۆ گۆرِینى ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره‌ى.به‌ڵام له‌ماوه‌ى 3رِۆژدا هیَزه‌كانى ئاسایش وپۆلیسى ئه‌م ناوچانه كه‌وتونه‌ته پیَشیلكردنى هه‌موو ماف وئازادیه‌كى خۆپیشانده‌ران و خۆپیشانده‌ریَك كوژراوه و به‌ده‌یان كه‌سیان برینداركردوه و زیاتر له دووسه‌د كه‌سیان تا ئیَستا گرتوه و گرتن و لیَدان و ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه
.
یاداشتنامه‌ى پشتیوانى له‌داواكانى خه‌ڵكى كوردستان
نارِه‌زایه‌تى ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر توندتیژى له‌دژى خۆپیشانده‌ران
بۆ سه‌رۆكى هه‌ریَمى كوردستان
ئه‌نجومه‌نى هه‌ریَمى كوردستان
سكرتیرى گشتى یه‌كیتى نیشتمانى كوردستان
خه‌لكى شار و شارۆچكه‌كانى كفرى و چه‌مچه‌ماڵ و شۆرِش و ده‌ربه‌ندیخان و زه‌رِایه‌ن و كه‌لار و سلیَمانى و قه‌ڵادزآ وشویَنه‌كانى تر‌ى كوردستان ئه‌م رِۆژانه خۆپیشاندانیان كردوه و دیَنه سه‌رشه‌قام تاكو نارِه‌زایه‌تى ده‌ربرِن به‌رامبه‌ر وه‌زعى ناله‌بارى كاره‌با و سوته‌مه‌نى.ئیَستا خه‌ڵك ته‌حه‌مولى زیاترى ئه‌م وه‌زعه ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش ساڵیَكه له وه‌عد و به‌ڵینه‌كانیان هیچى نه‌بردۆته سه‌ر و گه‌نده‌ڵى رِیَگه‌ى له دابینكردنى ئه‌م پیویستیه سه‌رتاییانه‌ى خه‌ڵك گرتوه.
خه‌ڵك رِیَگایه‌كى تر‌ى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له خۆپیشاندان وفشارهیَنان وه‌ك مافیَكى سه‌ره‌تایى خۆى بۆ گۆرِینى ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره‌ى.به‌ڵام له‌ماوه‌ى 3رِۆژدا هیَزه‌كانى ئاسایش وپۆلیسى ئه‌م ناوچانه كه‌وتونه‌ته پیَشیلكردنى هه‌موو ماف وئازادیه‌كى خۆپیشانده‌ران و خۆپیشانده‌ریَك كوژراوه و به‌ده‌یان كه‌سیان برینداركردوه و زیاتر له دووسه‌د كه‌سیان تا ئیَستا گرتوه و گرتن و لیَدان و ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه.
ئیَمه ویَرِاى پشتیوانى ته‌واوى خۆمان له داواكانى جه‌ماوه‌رى نارِازى كوردستان ،نارِه‌زایه‌تى توندى خۆمان ده‌رده‌برِین به‌رامبه‌ر به‌م پیَشیلكاریانه‌ى ده‌زگابه‌رپرسه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان ،وه داوا ده‌كه‌ین كه به فه‌ورى ئه‌م داخوازیانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان جێبه‌جێبكرێ:
ئازادكردنى هه‌موو گیراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهیَنانى توند وتیژى دژى خۆپیشانده‌ران و به‌رِه‌سمى ناسینى ئازادى خه‌ڵكى كوردستان له خۆپیشاندان و مانگرتندا.
دابینكردنى ده‌ست به‌جێى كاره‌با و سوته‌مه‌نى .
ئیَمه پشتیوانی خۆمان له خه‌بات و تیكۆشانى خه‌لكی كوردستان و ناره‌زایه‌تیه‌كانی رِۆژانه‌یان ده‌كه‌ین و كه‌مپه‌ینی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای ئازادیخوازانیَك كه له هه‌نده‌ران ده‌ژین به‌رپا ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهینانی پشتگیر رِیَكخراوه سیاسى وجه‌ماوه‌رى ونیوده‌وله‌تیه‌كان بۆ خواسته‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان
.
You can further help this campaign by sponsoring it
The یاداشتنامه‌ى پشتیوانى له‌داواكانى خه‌ڵكى كوردستان petition to ئازادی ڕاده‌ربڕین was written by kameran and is in the category Politics at GoPetition.